مردنة گۆماناوییهكانى مه‌ریوان به‌رده‌وامه 
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی مەریوانی لە گوندى بهرقهلاى سەربە شاری مەریوان ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه . بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییهكان؛ سەرلە ئێوارێی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ تەرمی کچێکی لاو بەناوی شەرارە فاتمی کچی حەمید لە گوندی "بەر قەڵا"ی سەربە شاری مەریوان به هه‌لواسراوى دۆزرایەوە.
به پێى ئه‌م راپۆرته مردنى ئه‌وكچه به شێوه‌ى مردنى ٩ كه‌سى دیكه بووه كه له ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوودا كوژراون. جێگه‌ى باسه كه تاكوو ئێستا به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌و شاره هیچ زانیاریێكیان لهمهرِ ئه‌و رووداوانه بلاو نه‌كردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكى شارى مه‌ریوانیش ئه‌و كوشتارانه به پیلانێكى به‌رنامه بۆ دارێچراو ده‌زانن دژبه لاوانى ئه‌و شاره و باوه‌ریان وایه كه ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى له پشته.
ڕێکهو 2014-04-25 10:46:57
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )