ئێعدامى ١٦ زیندانى له ماوه‌ى دوو رۆژدا
رژێمى دیكتاتۆرى ئاخوندى له گه‌رماوگه‌رمى ناره‌زایه‌تیه بهربلاوهكانى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى دژبه سه‌ركوتى زیندانیانى سیاسى زیندانى ئه‌وین و به مه‌به‌ستى چاوترسێنكردنى خه‌ڵكى ئێران له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا ١٦ زیندانى له زیندانهكانى ئێران له سێداره داوه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ٢ى بانهمهرِ پێنج زیندانى به ناوه‌كانى عه‌لى ئه‌زغه‌ر كهواكبى، هۆرمز ره‌زایى، فه‌رهاد مهلاحهسهنى و ئه‌كبه‌ر نه‌وبه‌خت سازان و زیندانییكیتر كه ناوه‌كه‌ى بلاو نه‌كراوه‌ته‌وه له زیندانى گهوههردهشتى كهرجى ئێعدام كردووه، جێگه‌ى باسه كه رۆژى رابردوو ١ى بانهمهرِ ١١ زیندانى به كۆمه‌ڵ له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى كه‌ره‌ج له لایه‌ن به‌كرێگیراوانى رژێمى ئاخوندییه‌وه له سێداره درابوون.
ڕێکهو 2014-04-22 10:27:50
به‌شی ( وتاره‌کان )