مه‌رگه گۆماناوییهكانى مه‌ریوان و دڵه‌راوكێى خه‌ڵك 
به‌م دواییانه چه‌ندین حاڵه‌تى مه‌رگى كۆماناوى له شارى مه‌ریوان هاوولاتیانى ئه‌و شاره‌ى نیگه‌ران كردووه كه باندێكیتر له لایه‌ن ده‌زگا ئهمنیهتییهكانى رژێمى ئاخوندیه‌وه هاو شێوه‌ى باندى هیوا تاب له مه‌ریوان ده‌ستى دابێته ئه‌و كاره. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه ٩ حاڵه‌ت قهتلى هاوشێوه له شارى مه‌ریوان روویان داوه كه تا ئێستا هۆكارى هیچكام له‌و قه‌تلانه بلاو نه‌بووه‌ته‌وه. كوژرانى ئه‌و كه‌سانه به دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى عه‌بدۆلا واحدى لاوێكى ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه ده‌ستى پێكردووه و ئه‌وه‌ى گۆمانى لاى هاوولاتییانى مه‌ریوانى درووست كردووه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له رێگاى هه‌ڵواسین به ته‌نافى شین كوژراون و هۆكارى هیچكامه‌یان قه‌رز یان پاره نه‌بووه . جێگه‌ى باسه كه تهمنى ئه‌و ٩ كه‌سه له ژێر ٣٠ ساڵه‌وه‌یه و شارۆمه‌ندانى مه‌ریوانى ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه باندێكیتر له لایه‌ن سپا یان ئیتلاعاته‌وه هاوشێوه‌ى باندى هیوا تاب كه‌وتبێته كوژرانى خه‌ڵك.
ڕێکهو 2014-04-19 10:38:49
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )