پشترِاستكردنهوهى حوكمى ئێعدامى زیندانیێكى سیاسى كورد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دیوانى بالاى رژێمى ئاخوندى حوكمى ئێعدامى زیندانى سیاسى كورد، مه‌حه‌مه‌د عهبدۆلاهى پشترِاست كرده‌وه. مه‌حه‌مه‌د عهبدۆلاهى زیندانى ٣٥ ساله و خه‌ڵكى شارى بۆكانه كه له رێكه‌وتى ٤ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٨٩ له شارى مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و له رۆژى ٣٠ى خه‌رمانانى ٩٢ به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا به ئێعدام مه‌حكوم كرا. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌م زیندانییه سیاسیه كورده له كاتى ده‌ستبه‌سه‌ر كردن‌دا له لایه‌ن به‌كرێگیراوانى رژێمى ئاخوندییه‌وه به فیشه‌ك بریندار كرابوو و هه‌ر له‌و كاته‌دا له ژێر شكه‌نجه‌ى هێزه‌كانى ئیتلاعاتدا ده‌ست و پاى شكابوو. مه‌حه‌مه‌د عهبدۆلاهى زیاتر له ٣ ساڵه له زیندان به‌سه‌ر ده‌بات.
ڕێکهو 2014-04-19 10:38:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )