زیادبوونى چالاكییه ئیتلاعاتییهكانى رژێمى ئاخوندى له یه‌مه‌ن
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان له سه‌نعا پایته‌ختى یه‌مه‌ن رایانگه‌یاندووه كه رژێمى ئاخوندى ئێران چالاكییه ئیتلاعاتییهكانى له‌و ولاته له رێگاى وه‌رگرتنى ئه‌و لاوانه‌ى كه له لۆبنان و ئێران راهێنانیان پێكراوه و له ژێر ناوى ناوه‌نده ته‌بلیغاتی و چالاكییه ئینسانییه‌كان بلاوه‌یان پێكراوه زیاد كردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانى حزبۆلا رۆیشتونه‌ته یه‌مه‌ن تاكوو چاودێرى عه‌مه‌لیاتى جاسوسى هێندێك له گرووپه تێكده‌ره‌كان به سوودى رژێمى ئاخوندى بكه‌ن. هه‌روه‌ها چالاكان، هه‌واڵنێران و كه‌سانى سیاسى كه له ناویاندا نوێنه‌رانى پارله‌مانى یه‌مه‌ن به‌دى ده‌كرێت له لایه‌ن حوئیهكان و حزبۆلاوه بوون به ئه‌ندام تاكوو بۆ رژێمى ئاخوندى جاسوسى بكه‌ن.
ڕێکهو 2014-04-19 10:37:36
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )