پیاوێك بهتۆمهتی خواردنی ١٠٠ کەس دەستگیركرا 
بۆ جاری دووهم پۆلیسی پاکیستان پیاوێكی دهستگیركردهوه كه لەگەڵ براکەی ١٠٠ کەسیان خواردبوو و پێشتریش بههامان تۆمهت بۆ ماوەی ٢ ساڵ دەستبەسەر کرابوو. محەممەد عارف عەلی (٣٥ ساڵ) رۆژی دوشەممە ٢٥ی خاكهلێوه، بۆ جاری دووهەم لە لایەن پۆلیسی پاکیستانەوە و بە تاوانی مرۆڤ خواردن لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو، کەللەی سەری کوڕێکی لاویان لە خانووەکەیدا دۆزیەتەوە. ناوبراو لە گەڵ براکەی بە ناوی محەممەد فەرمان “٣٠″ ساڵ خەڵکی شاری “دەریا خان” لە ناوەندی ئەو وڵاتەن و پێشتریش بە تاوانی مرۆڤ خواردن دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زیندان راگیرابوون. بە وتەی پۆلیسی پاکیستان ئەو دوو برایە تەرمی ١٠٠ کەسیان لە گۆڕستانێکی نزیک شارەکەی خۆیان دەرهێنابوو و خواردبوویان . ئەمەش بە پێی راپۆرتێکی “رۆیتەرز”. “ئەمیر عەبدوڵلا”سەرۆکی پۆلیسی ئەو ناوچەیە بە رۆیتەرزی وتووە ” هەوڵەکان بۆ دەستبەسەرکردنی محەممەد فەرمان دەستی پێکردە”.
ڕێکهو 2014-04-16 11:31:28
بهشی ( ههواڵهکانی جیهان )