بەڕێوەچوونی چالاكیی ژینگەپارێزی لەناوچەی سەوڵاوا و گیلانغەرب 
ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی "دەل"، دەورووبەریی ئاواییەكان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن كردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو چالاكییە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی "دەل" و لاوانی ئاواییەكە بەڕێوەچووە و ئامانج لەو كارەشیان، رێز گرتن لەسروشتی كوردستان راگەیاندووە. ئاوایی "دەل" لەناوچەی سەوڵاوا هەڵكەوتووە و ٢٥٠ بنەماڵە لەو ئاواییەدا ژیان بەسەر دەبەن. ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی "دەل"، لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٥ی خاكەلێوەی ئەمساڵدا و بەهاوكاری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان دامەزراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ههواڵی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزیی هاووڵاتییان و ژینگەپارێزاندا، ژمارەیەک قوتابیی پۆلی سەرەتایی لە گوندی "قەمەرالی چلە"ی سەربە شاری گیلانغەرب چالاکییەکی ژینگە پارێزییان بەڕێوە برد. قوتابییە کوردەکانی گوندی قەمەرالی چلەی سەربە شاری گیلانغەرب لە ئوستانی کرماشان، سەیرانگەی "ملیەنە" و دەوروبەری گوندەکەی خۆیان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کردەوە.
ڕێکهو 2014-04-16 11:29:05
بهشی ( ههمهڕهنگ )