دهستبهسهر كردنى سێ ئەندامی بنەماڵەی گوڵپەریپووری
سێ كهس له ئەندامانى بنەماڵەی حبیبوڵڵا گوڵپەریپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزهكانى ئیدارهى ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی كهمپهینى مافى مرۆڤ له ئێران؛ هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێران، ئێوارهى رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە، لە شاری سنەدا عێزەت گوڵپەریپوور(برای حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور)یان دەستبەسەر کرد. مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات پاش دەستبەسەر کردنی چوونەتە ماڵی باوکی ناوبراو و وێرای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر کەلووپەل و کۆمەڵێک دەفتەر و کتێب و کۆمپیوتێری شەخسیی ئەو هاووڵاتییە کوردەشدا گرتووە. عیزەت گوڵپەریپوور، هەنووکە لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەدەستبەسەریدایە. بەپێی ئهم راپۆرته، هەر ئەو رۆژە دوو هاوولاتیی دیکەی کورد و لە نزیکانی بنەماڵەی گوڵپەریپوور به ناوهكانى شاهۆ حەیدەری و میعاد ئەحمەدی لە شاری سنە دەستبەسەر کران. حبیبوڵڵا گوڵپەریپوور سەرەتای پاییزی ساڵی ١٣٨٨ لە شاری مەهاباد لەلایەن مەئموورانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لە زیندانی ئیتلاعاتی شارەکانی مەهاباد، ورمێ، سنە و سیمنان بەرەوڕووی ئەشکەنجەی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بوویەوە. دهزگاى قهزایى رژێمى ئاخوندى ئهو زیندانییه سیاسییهى به تۆمهتى مۆحاربه و دژایهتى ئهمنییهتى نهتهوهیى به ئێعدام مهحكوم كرد و له رۆژى ٣ى خهزهڵوهرى ساڵى رابردوو حوكمهكهى جێ به جێ كرا.
ڕێکهو 2014-04-16 11:21:20
بهشی ( سیاسی )