٩ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار بێسه‌واد له ئێران بوونیان هه‌یه
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رێوه‌به‌ری بارهێنانی سازمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی رایگه‌یاند، به پێی ئاماره‌كان ٩ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار بێسه‌واد له ئێران بوونیان هه‌یه و له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه له‌و رێژه‌یه ٣ میلیۆن و ٤٥٠ هه‌زار كه‌سیان له ژێر ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵیدان. مه‌حه‌مه‌د مێهدیزاده وتی، بۆ باسه‌واد كردنی خه‌ڵك ده‌بێت ئامانجێكی گه‌وره‌مان هه‌بێت تاكوو بتوانین رۆژێك به ناوی رۆژی باسه‌وادی له ئێران جه‌ژن بگرین.
ڕێکهو 2014-04-14 11:06:04
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی جیهان )