به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه ٢٩٩ كه‌س له حه‌مس له برسا مردون
له ئه‌نجامی ٢ ته‌قینه‌وه له شاری حمس،زیاتر له ١٣٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون، به‌هۆی به‌رده‌وامیی گه‌مارۆدانی شارهكهشهوه، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له برسا مردون. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری سانای سوریی، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ٢ ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی كهرملوز له شاری حمس، كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌له‌ویین، لانی كه‌م ٢٥ كه‌س كوژراون و ١٠٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه ژماره‌یه‌ك منداڵ له ناو كوژراوه‌كاندان. هاوكات، سوپای سوریا به پشتیوانیی چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنان، ناوچه‌ی ڕنكوسیان له سنوره‌كانی لوبنان به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كردوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به هۆی به‌رده‌وامیی گه‌مارۆی سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له لایه‌ن رژێمی سوریاوه، ٢٩٩ كه‌س له برسا مردون. جێگه‌ی باسه كه له‌ئێستادا ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه‌ی كه گه‌مارۆ دراون، پێویستیان به خۆراكه‌و له حاڵه‌تی نائاساییدا ده‌ژین.
ڕێکهو 2014-04-11 10:58:31
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )