ته‌قینه‌وه‌ی مین له مه‌ریوان جارێكی‌تر قۆربانی لێ كه‌وته‌وه 
به پێی راپۆرتیههواڵدهرییهكان، رۆژی چوارشه‌مه ٢٠ی خاكه‌لێوه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوو له ناوچه‌ی مه‌ریوان هاوولاتیێكیتری مه‌ریوانی بووه قۆربانی. به پێی ئه‌م راپۆرته رۆژی رابردوو هاوولاتیێكی مه‌ریوانی به ناوی فایه‌ق ئه‌حمه‌د زاده ناسراو به فایه‌ق ده‌روێش خه‌ڵكی گۆندی سه‌ردۆش كه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا رۆیشتبووه ناوچه‌ی قه‌لانجان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه لاقێكی په‌ری و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌ریوان كرا. جێگه‌ی باسه كه له اوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا سێ هاوولاتی له ناوچه‌ی مه‌ریوان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوونه‌ته قۆربانی.
ڕێکهو 2014-04-10 10:13:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )