له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ١٠هه‌زار و ٥٠٠ خوێندكار ئێرانیان جێهێشتووه
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن یۆسفی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری خوێندكارانی ناوخۆی وه‌زاره‌تی زانسته‌كان له ئێران رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو ١٠ هه‌زار و ٥٠٠ خوێندكار بۆ درێژه‌ی خوێندن ئێرانیان جێهێشتووه. هه‌واڵده‌ری ئیرنا رایگه‌یاند له ئێستا دا زیاتر له ٦٠ هه‌زار خوێندكاری ئێرانی له ده‌ره‌وه خه‌ریكی درێژه‌دان به خوێندنن كه به هۆی تهحریمهكانهوه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جۆراوجۆر رووبه‌روون. ئێران ساڵیانێكی دوردرێژه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی هه‌لاتنی مێشكه‌كان رووبه‌روویه و به پێی لێپرسراوانی رژیم سالانه ١٥٠ هه‌زار پسپۆری ئێران به‌ره‌و ده‌ره‌وه كۆچ ده‌كه‌ن.
ڕێکهو 2014-04-07 05:15:16
به‌شی ( ڕاپۆرت )