دۆزرانه‌وه‌ی دوو په‌یكه‌ره له ناوچه‌ی سه‌قز به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ عومه‌ر فارووقی مێژوونووسی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه رۆژی هه‌ینی هاوڕێ له‌گه‌ڵ تیمێكی دیكیۆمێنت سازی له‌سه‌ر مێژووی شاری سه‌قز چووبوونه داوێنی كێوی "بالوقایه" هه‌ڵكه‌وتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌قزـ بۆكان و له نزیك گوندی "ئه‌حمه‌دئاوا"ی سه‌را، په‌یكه‌ره‌ی مێژوویی ژن و مێردێكیان له داوێنی ئه‌و چیایه دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌و نووسه‌ره كورده له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و دوو پهیكهرهیهوه بۆ پێش سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتداریه‌تیی مادده‌كان و زیاتر له ٣ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی لێكۆڵه‌ران و مێژوونووسانه‌وه به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و كارمه‌نده له‌سه‌ر كار لابردراوهی ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگی گوتی هه‌تا ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه كێشه‌مان له‌سه‌ر ناوی سه‌قز هه‌بوو، به‌ڵام به دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌م دوو په‌یكه‌ره‌یه ده‌توانین به شێوه‌ی به‌ڵگه‌مه‌ند بیسه‌لمێنین كه ناوی سه‌قز له سكاكانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. عومه‌ر فارووقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یكه‌رانه‌دا گۆڕستانێكی سهكاییهكان هه‌یه، كه ئه‌و دوو په‌یكه‌ره وه‌كوو خاوه‌نی گۆڕستانه‌كه سه‌یری ناو گۆڕستانی سهكایییهكان ده‌كه‌ن، كه پێده‌چێت ئه‌م دوو په‌یكه‌ره وێنه‌ی یه‌كێك له پاتشای سهكاییهكان و هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت.
ڕێکهو 2014-04-07 05:09:41
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )