ساڵی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ٥٢ كه‌س له‌ كوردستانی ئێران بوونه‌ قوربانی 1552720131120195ته‌قینه‌وه‌ی مین هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی دانیشتووانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستانی ئێران یان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و شوێنانه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن. له‌ ساڵی رابردوو ٥٢ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی، كه‌ له‌ونێوه‌دا ١٧ كه‌سیان كوژراون و ٣٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ كۆی ئه‌و رێژه‌یه‌ زۆرترین حاڵه‌ت له‌ پارێزگای ئیلام تۆمار كراوه‌ كه‌ ١٦ جار مین به‌ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای كرماشان ٧ حاڵه‌ت، له‌ پارێزگای سنه‌ ١٤ حاڵه‌ت و له‌ پارێزگای ورمێ ١٥ حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی مین تۆماركراوه‌. له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێراندا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مینرێژ كراون. حكومه‌تی ئێران له‌ساڵی ١٩٨٧ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین كردووه‌. كارناسان ناوچه‌ مینڕێژكراوه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ٣ ملیۆن هێكتار واتا ١٢ ملیۆن دۆنم زه‌وی به‌راورد ده‌كه‌ن. به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان له‌نێوان ساڵه‌كانی ١٩٨٨ بۆ ٢٠٠٤ له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٨٠٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان داوه‌ كه‌ له‌و نێوه‌دا هاونیشتمانیانی مه‌ده‌نی پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌
ڕێکه‌و 2014-04-07 05:05:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی