کوردێک بوو بە باشترین زۆرانبازی جیهان بە پێی راپۆرتێکی فەرمی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی زۆرانبازی، سامان تەهماسبی ٢٩ ساڵه وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری سنە، وەکو باشترین زۆرانبازی جیهان لە ساڵی ٢٠١٣ دەستنیشان کراوە. سامان تەهماسبی کە بۆ تیمی میللی ئازەربایجان یاری دەکات، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٣و لە چەندین یاری جیهانی و ناوچەیی وەکو یارییەکانی زۆرانبازی گەوڕەساڵانی مەجارێستان، یاریەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا مداڵی زێڕی ئاسیا، دوو مدالیای زێو و جارێکیش پلەی سێهەم لە ئاستی جیهاندا بە دەست بێنێت و به كۆكردنهوهی ١٨ خاڵ پلەی یهكهمی جیهان بهدهست بێنێت. جێگهی باسه كه ناوبراوو هۆکاری یاریکردنی بۆ ئازەربایجان گهراندهوه بۆ ئهوهیكه دوابەدوای ئۆلەمپیکی پهکین له چین نەشتەرگەریم بۆ قاچم ئەنجامدا و پاش ئەوە هیچ هەواڵێکیان لێ نەپرسیم، بۆ تیمی میللیش بانگهێشت نەدەکرام، ههروهها وتی، “لەلایەکی دیکەوە زۆر دەستەنگ بووم. سەردانی چەندین ئیدارەی وەکوو تەربیەت بەدەنیم کرد، بەڵام تەنانەت کارێکی بچووکیشیان پێ نەدام. بنەماڵەکەشم کەم داهات بوون. لەم دۆخەدا بەبێ داهاتێکی ماددی ژیان زۆر ئەستەم دەبێت. هەر بەم هۆیەوە بەناچاری رووم لە وڵاتی ئازەربایجان کرد”. فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی زۆرانبازی پێشتر عەبدوڵلا چەمەنگوڵی راهێنەری زۆرانبازی خەڵکی شاری سەقزی وەکوو باشترین راهێنەری ساڵی ٢٠١٢ دەستنیشان کردبوو.
ڕێکهو 2014-04-06 10:43:20
بهشی ( ههمهڕهنگ )