رژێمی ئێران نه‌وت به‌ هه‌رزان ده‌فرۆشێت به‌ روسیه‌ 2012831133624515167026379291


برژێمی ئاخوندیئێران سه‌رقاڵی واژۆ كردنی رێكه‌وتننامه‌ێكه‌ له‌گه‌ڵ روسیه‌ به‌ ئه‌رزشی ٢٠ میلیارد دۆلار بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رزان به‌و ولاته‌ و وه‌رگرتنی كه‌ل و په‌ل به‌ جێگای نه‌وته‌كه‌ی. پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری رۆیترز، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان له‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ بلاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مسكۆ مه‌دره‌كی پێویست بۆ كرینی رۆژانه‌ ٥٠٠ به‌رمیل نه‌وت له‌ رژێمی ئاخوندی له‌ بڕی دانی كه‌ل و په‌لی رووسی ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی وتووێژه‌. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ پێداویستی نیزامی له‌ خۆ ناگرێت و به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ێكی ئێرانی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی دوو یان سێ ساڵی داهاتووه‌ كه‌ نرخی نه‌وتی رژێم له‌ چاوو بازاره‌كانی جیهان به‌ هه‌رزانتر به‌ روسیه‌ ده‌درێت. پێشتر ئه‌مریكا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی به‌ جێگای نیگه‌رانی ناوو لێ بردبوو.
ڕێکه‌و 2014-04-03 09:55:39
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی