کچە خوێندکارێکی بۆکانی بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا encrypted-tbn1.gstatic لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و فشار بۆ سەر چالاکانی خوێندکاریی کورد، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان و خوێندکاری زانکۆی پەیام‌نووری ئەو شارە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەفسانە بایزیدی تەمەن ٢٨ ساڵ، کچی ئەبووبەکر و خوێندکاری زانکۆی پەیام‌نووری شاری بۆکان، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی ئاخوندی ئێران حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ بڕایەوە. ئەو کچە خوێندکارە کوردە، رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ هاوڕێ لەگەڵ براکەی بەناوی شاهۆ بایزیدی لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و پاش ٢٣ رۆژ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، بە دانانی ١٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد کرا.
ڕێکه‌و 2014-04-03 09:53:20
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی