له واقیعی كۆمه‌ڵگا تێكۆشاوه و تێده‌كۆشێ. به‌لام بۆ چی دروشمی رووخان؟
ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه به‌ره‌و ئه‌و دروشمه و كار له پێناوی دا راده‌كێشێ چین؟ به چ مكانیزم و ئامرازێك به پراكتیك ده‌كرێ؟ هه‌روه‌ها ئاكامه‌كانی ئه‌و دروشمه چین و چی ده‌بن؟ ئه‌و پرسیارانه پێویسته له لایه‌ن داكۆكیكارانی ئه‌و گووتاره وه‌لامی پێ بدرێته‌وه.
روون و ئاشكرایه دروشم و ویست و داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه دیاری ده‌كرێ و به‌جۆرێك موعادهلهیێكی داسه‌پێنه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته حاكمه. وه‌ك چۆن رژیمی ئاخوندی به به‌كاربردنی زه‌بر و زه‌نگ له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی و ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره بانگهشهیێكی ئاشتیخوازانه و دیاڵوگ بژاردهیێكی دیكه‌ی بێجگه له دیفاعی شۆڕشگێرانه و ده‌ست بردن بۆ چه‌ك له‌به‌رده‌م هێزه ئازادیخوازه‌كان نه‌هێشته‌وه هه‌رواش رۆژ له‌دوای رۆژ و قۆناغ به قۆناغ بژاردهیێكی دیكه‌ی بێجگه له رووخانی ده‌سه‌لات له‌هه‌مبه‌ر هێزه ئازادیخوازه‌كان نه‌هێشته‌وه. رژیمی ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی رایگه‌یاند كه رێگه به هیچ جۆره بیرێكی جیاواز نادا و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی سیسته‌مێكی دیكتاتۆری بونیاد ده‌نێ باوه‌ری به زمانی دیالۆگ و ئاشتی نییه و به نیازیش نییه مافه‌كانی كورد و باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران له رێگه‌ی ووتووێژ و پێكهاتن بدات. به واتایێكی دیكه ده‌سه‌لاتی ئاخوندی پاڵنه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی رووخانی ده‌سه‌لات له لایه‌ن هێزه دژبه‌ره‌كانی بوو.
ئه‌و ره‌وته درێژه‌ی خایاند و له‌ماوه‌ی ئه‌و ٣٥ ساڵه‌ی ئاخوندان له‌سه‌ر كارن به به‌رده‌وامی زه‌روره‌تی ئه‌و دروشمه بیر هێزه ئازادیخوازه‌كان هێندراوه‌ته‌وه و پێداگریی له‌سه‌ر ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌نگاوێكی ئاشتیخوازانه و دیاڵۆگ كراوه. له‌بنه‌ڕه‌تدا به له‌به‌رچاو گرتنی سیسته‌م و یاسای به‌رێوه‌به‌ری و قانونی ئه‌ساسی وڵاتی ئێران هیچ زهرفیهتێك بۆ قبووڵی دژبه‌ر و جیابیر نامێنێته‌وه و به گرتنه به‌ری ره‌وتێكی پێچه‌وانه پایه‌كانی سیسته‌می ئاخوندی لاواز و به‌ره‌و نه‌ما ده‌چێ.
پێش هه‌موو راستیه‌ك سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌مێكی ناته‌با له‌گه‌ڵ بناغه فكریی و سیاسیه‌كانی ئاخوندانی ئێرانه و ئه‌و نه‌وعه به‌رێوه‌به‌ریی و به‌رنامه كارییه ساڵیانێكی زۆره جێ پێی لێژ كراوه و كاتی به‌سه‌ر چووه و گرینگ‌ترین له‌مپه‌ریش له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به‌رووی نه‌یاران و جیابیرانی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه. له‌سه‌رده‌می دیموكراسی و رێكه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیانی لایه‌نه ناكۆكه‌كان سروشتیه نیزامێك به فكریی فاشیسمی مه‌زهه‌بی كه بازنه‌ی له‌خۆگرتنی یه‌كجار به‌رته‌سكه ئه‌وتوانا و زه‌رفیه‌ته‌ی بۆ قبووڵی ئه‌و گۆڕانكارییانه نابێ. به مانایێكی تر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به واتای نه‌مانی ئه‌وانی تر و مانی ئه‌وانی تریش به‌رانبه‌ره به نه‌مانی ده‌سه‌لات و هیچ ئه‌گه‌رێكیش بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ر دووك لا له یه‌ك كاتدا بوونی نییه.
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ش ده‌سه‌لات تا هه‌نووكه‌ش به‌ره‌سمی دانی به‌و حه‌قیقه‌ته نه‌ناوه و ته‌نانه‌ت بۆ به‌لارێدابردنی بیرورای گشتی ده‌ره‌وه و وناوخۆ خۆی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیه نیشان داوه و وای ده‌رخستووه زه‌رفیه‌تی كرانه‌وه و ریفۆرمی تێدا هه‌یه و له‌سه‌رده‌می بوون به سه‌رۆك كۆماریی خاته‌می ئه‌و سیاسه‌ته چه‌واشه‌یه سه‌ره‌تایێكی نوێی به خۆوه بینی و ئه‌و ره‌وته چه‌واشه‌یه تا هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وامه و خه‌ڵكانێك له خولیای ریفۆرم و چاكسازیی ئه‌و نیزامه به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هێرشیش ده‌كه‌نه سه‌ر دروشمی نه‌مان و به زیانباری ده‌زانن.
چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تی خاته‌می بۆ كه‌س شاراوه نییه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٨٨ و زیندانی كردنی موسه‌وی وكهرووبی و كار و كرده‌وه‌ی تا ئێستای حه‌سه‌ن روحانیش باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌و نیزامه به هیچ شێوه‌یێك ئاڵوگۆری به لایه‌نی ئه‌رینی به سه‌ر دا نایه و باوه‌ری كرانه‌وه‌ی نیزامی ئاخوندی وه‌همێكی كوشنده‌یه و به‌س. زۆر له‌سه‌ر خاته‌می و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٨٨ ووتراوه به‌لام ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له به‌ڵین و كار و كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی روحانی بده‌ینه‌وه وه‌ك سێهه‌م بژارده بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی گووتاری ئیسلاحات و ریفۆرم ره‌نگه زیاتر پووچ بوونی ئه‌و گووتارهمان بۆ ده‌ربكه‌وێ. حه‌سه‌نی رۆحانی كه به دروشمی زریقه و بریقه‌دار و كرانه‌وه‌ی ناوخۆیی توانی به‌سه‌ر فكر و بریاری كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك زاڵ بێ ده‌رئه‌نجامی زیاتر له ٧ مانگ مانه‌وه و كار له ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماریی تۆمار كردنی نزیك به ٨٠٠ ئیعدام و له‌وان چه‌ندین ئیعدامی سیاسی بوو، كه‌م كردنه‌وه‌ی بووجه‌ی پارێزگا و ناوچه هه‌ژاره‌كان به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی زیاد كردنیان بوو، دانانی كه‌سانی غه‌یره بوومی له هه‌ر چوار پارێزگای كوردستان به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی دانانی كه‌سانی بوومی بوو له‌وه‌ش ناخۆشتر ووته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ بوو كه ووتی كه‌سی شیاومان له كه‌سانی بوومی بۆ ئه‌و پۆستانه نه‌دۆزییه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ره‌وشی ئه‌منیه‌تی و سه‌ركووت و به‌رگرتن له هه‌ر جم و جووڵێك وه‌ك خۆیه‌تی و ته‌نانه‌ت له هێندێك شوێن خه‌راپتریش بووه و هه‌موو ئه‌و راستیانه له‌ماوه‌ی هاتنه‌سه‌ركاری رۆحانی ده‌ركه‌وتن.
هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به بوونی وه‌لی فه‌قیه و یاسای بنه‌ڕه‌تی رژیم له‌سه‌ر كار بمێنێ نه‌ك ته‌نیا ره‌وته سیاسیه‌كان ناتوانن به ئامانج بگه‌ن به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت چالاكوانێكی مه‌ده‌نی كه له بواری ژینگه‌پارێزی دا تێده‌كۆشی له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستی یه‌كجار گه‌وره به‌روڕوو ده‌بێ. ئه‌و ره‌وشه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه له‌سه‌ركار لابردنی ئه‌و ده‌سه‌لات و سیسته‌مه له‌سه‌روی به‌رنامه و كاریی هه‌موو تاكێكی ئازادیخوازهوهیه و ماف و به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌مو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێجگه له چه‌ند كه‌سێكی ناو بازنه‌ی ده‌سه‌لات له‌مه‌ترسی فه‌وتان و پێشێلكردن دایه. كه‌واته پێویسته چ بكرێ ئایا نابێ باوه‌ر به رووخان و كار له‌و پێناوه‌دا ببێته به‌رنامه‌ی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ؟ یه‌كێك له ده‌ركه‌وته خه‌راپه‌كانی باوه‌ر به گۆڕانی ده‌سه‌لات ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك له چاوه‌روانی دا ده‌هێڵێته‌وه و وزه و هێزیان له رێگهیێكی لاڕێ به فیرۆ ده‌دا و زۆر جار ده‌بنه قوربانی سناریۆ و كایه‌كانی ده‌سه‌لات. سروشتیه كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات هیچ دهرووێكی كرانه‌وه و به ره‌سمی ناسینی مافهكانتی تێدا نه‌بێ پێویسته كار بۆ نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌لاته بكه‌یت. رژیمی دژه مرۆڤی ئاخوندی یه‌كێك له مێتۆده‌كانی بۆ نه‌هێشتنی روحی خۆراگری و به‌رخودان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و باوهرهِ له‌ناو كۆمه‌ڵگا بچێنێ كه ده‌سه‌لات نارووخێ و پێویسته به هه‌موو كه‌م و كوورییهكانیهوه خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وشی داسه‌پاو حاكم بێ و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به‌رفراوان بوونی رایلكه سیخۆرییهكان و ژماره‌ی كه‌سانی به‌سیجی و سه‌روه ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئامرازێكی تۆقێنه‌ر له‌به‌رده‌م نه‌جولانی تاكه‌كان په‌ره‌ی پێ ده‌درێ. رژیم هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه كه وزه و پوتانسیلهكان بۆ ئازادی و دیموكراسی له‌ده‌وری بازنه ده‌سكرده‌كانی خۆی ههڵسوورێنێ و له‌ڕێگه‌ی سیناریۆكانی خۆیه‌وه یارییان پێ بكه و دواجار كۆنترۆڵی ئیراده‌ی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگا بكات.
پێویسته وه‌لامی ئه‌و پرسیارش بدرێته‌وه كهرووخان به چ مكانیزم و ئامراز و به‌رنامه‌یێك وه‌دی دێ. به داخه‌وه له‌باسی چۆنیه‌تی رووخان كه‌سانێك راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ قاڵبێكی كۆمیدی پێ ده‌به‌خشن به‌و باسه و سه‌ره‌نجه‌كان له ئالیه‌ت و مكانیزم و فاكته‌ره واقعیه‌كان به لاڕێ داده‌بن. كه ده‌وترێ رووخان نه‌ك به‌و مانایه بێ كه چه‌ند هێزێكی چه‌كداری بكه‌ونه ناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سیسته‌م و له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه بڕوخێندرێ، نا نه‌خیر ئه‌وه راستیه‌كه كه له ئێستادا رژیمی ئێران به هێزه چه‌كداره دژبه‌ره‌كانی ناڕووخێ. رووخان ده‌بێ وه‌ك هێڵێكی فكریی و گووتارێكی سیاسی لێ برواندرێ كه گرینگ‌ترین فاكته‌ر و كارئاكتێریش بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌لانی خه‌ڵكه و دواجار حیزب و رێكخراوه‌كانیش ته‌نیا وه‌ك به‌شێك له خه‌ڵك ده‌توانن ده‌ور و كاریگه‌رییان هه‌بێ. كه باس له به‌رنامه‌ی روخان ده‌كرێ به‌واتای ئه‌وه دێ كه جه‌ماوه‌ر بۆ شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریی كه ئامانجه‌كه‌ی تێكدانی كۆشكی ده‌سه‌ڵاته ئاماده بكرێ و كۆتایی به خولانه‌وه له بازنه‌ی سناریۆكانی حاكمیه‌ت بێ. گرینگ ئه‌وه نییه له چ رێگه و به كام مێتۆد خه‌بات ده‌برێته پێش و مه‌رجیش نییه ته‌نیا له‌رێگه‌ی توندوتیژی ئه‌و ئامانجه وه‌دی بێ، به‌ڵكو گرینگ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك باوه‌ر به‌وه بێنن كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قابیلی گۆڕان نییه و شتێك به ناوی ریفۆرم و چاكسازی بوونی نییه له ناو حاكمیه‌ت دا و دواجار هه‌موو گه‌لانی ئێران له پێناو یه‌ك ئامانج ئه‌ویش رووخانی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی جۆراوجۆر تێبكۆشن.
راپه‌رینه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو كه به به‌هاری عه‌ره‌بی ناو زهد كرا باشترین نمونه‌ن بۆ به عه‌مه‌لی بوونی گووتاری رووخانی دهسهلاتدارییهكان له رێگه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌وه.
له كۆتایی دا پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه خۆ فریودان به سناریۆی ریفۆرم و كرانه‌وه له‌ناو سیستمی كۆماریی ئیسلامی ئێران به پێی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌روه ئاماهژهیان پێكرا ته‌نیا رێگه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ده نێوهراستیه خۆش ده‌كات و هێز و پوتانسیلهكان بۆ وه‌دی هێنانی گۆڕانكاریی واقیعی به فیرۆ ده‌دا و پێویسته سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر هێڵی رووخان به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاو بنین و له پێناو وه‌دیهێنانی سه‌رده‌مێكی تر و ره‌وشێكی شیاوتر تێ‌بكۆشین.
