ئاماری لەسێدارەدرانی ژنان لەساڵی ٩٢
لەساڵی رابردوودا، حوكمی سێدارەی ٢٥ ژن لەزیندانەكانی رژێمی ئاخوندی ئێران جێبەجێكراوە كە ٧ حاڵەتیان لەزیندانەكانی ورمێو كرماشان بەڕێوەچووە.
به پێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، لەساڵی ١٣٩٢دا، ٢٥ ژن لەگرتووخانەكانی ئێران ئێعدام كراون و سەرجەمیان بە هۆی "ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵایەتی" بەتایبەت بازرگانی بەمادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون. زۆرترین ئاماری لەسێدارە دانی ژنان لەزیندانی ناوەندی ورمێبە ٦ حاڵەت و زیندانی ناوەندی زاهیدان بە ٥ حاڵەت، بووە. بەپێی ئامارهكان، ٧٢%ی لەسێدارەدانی ژنان بە تاوانی بازرگانی بەمادەهۆشبەرەكان ئەنجام دراوە و هەروەها ١٦% حاڵەتیشیان كوشتنی بەئەنقەست و سێحاڵەتیش ناڕوون بووە. جێگهی باسه كه لەحاڵی حازردا زیاتر لە١٠ ژن لەزیندانەكانی قرچەكی وەرامین چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوكمی لەسێدارەدانیانن، کە سەحەر مەهابادی تەمەن ٢٧ ساڵ و ریحانە جەباری بۆ وێنە لەو كەسانەن.
ڕێکهو 2014-03-31 10:08:05
بهشی ( ههواڵهکان )