ساڵانە بەهۆی هەوای پیسەوە، (٨) ملیۆن کەس دەمرن
تادێت رێژه‌ی پیس بونی هه‌وا له جیهاندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به پێی راپۆرتێكیش ساڵانه (٨) ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه ده‌مرن.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، به‌هۆی پیسبونی هه‌واوه، ساڵانه (٨) ملیۆن كه‌س لە جیهاندا ده‌مرن، كه (٤) ملیۆن و (٣٠٠) هه‌زار كه‌سیان به‌هۆی پیسی هه‌وای ناو ماڵهوەیە و (٣) ملیۆن و (٧٠٠) هه‌زاریش تریشیان به‌هۆی پیسی هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ماڵەکانەوەیە.فرانك كیلی، به‌رێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌ی له زانكۆی (كینكز كولیدج) له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاو یه‌كێك له به‌شداربوانی ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرته ئاشكراكرد، هه‌وای پیس ده‌بێته هۆی ره‌قبونی ماسولكه‌كانی دڵ و له سیه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌ڵه‌كه ده‌بێت تا وا له‌و كه‌سه ده‌كات به به‌به‌رده‌وامی هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژێت به شێوهبیهكی هێواش بمرن. وتیشی "چاره‌سه‌ری پیس بونی هه‌وا ته‌نها لای به‌رپرسانی وڵاتانی زلهێزه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وا وه‌ك ماده‌كانی تر نیه، ناتوانرێت هه‌ڵنه‌مژرێت".تادێت رێژه‌ی پیس بونی هه‌وا له جیهاندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به پێی راپۆرتێكیش ساڵانه (٨) ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه ده‌مرن.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، به‌هۆی پیسبونی هه‌واوه، ساڵانه (٨) ملیۆن كه‌س لە جیهاندا ده‌مرن، كه (٤) ملیۆن و (٣٠٠) هه‌زار كه‌سیان به‌هۆی پیسی هه‌وای ناو ماڵهوەیە و (٣) ملیۆن و (٧٠٠) هه‌زاریش تریشیان به‌هۆی پیسی هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ماڵەکانەوەیە.فرانك كیلی، به‌رێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌ی له زانكۆی (كینكز كولیدج) له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاو یه‌كێك له به‌شداربوانی ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرته ئاشكراكرد، هه‌وای پیس ده‌بێته هۆی ره‌قبونی ماسولكه‌كانی دڵ و له سیه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌ڵه‌كه ده‌بێت تا وا له‌و كه‌سه ده‌كات به به‌به‌رده‌وامی هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژێت به شێوهبیهكی هێواش بمرن. وتیشی "چاره‌سه‌ری پیس بونی هه‌وا ته‌نها لای به‌رپرسانی وڵاتانی زلهێزه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وا وه‌ك ماده‌كانی تر نیه، ناتوانرێت هه‌ڵنه‌مژرێت".
ڕێکهو 2014-03-28 13:29:02
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )