ڕێژەی لەسێدارەدان لەئێران‌و عێراق لەزیادبووندایە 331142832014_%D8%B4%D8%A6%D8%B3%D8%B4%D8%B6%D8%B4%D8%B3%D8%A1%D8%B3%D9%8A%D8%A4%20%20%20بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ساڵی ڕابردوو لەهەریەك لەئێران‌و عێراقدا ڕێژەی لەسێدارەدان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە. بەپێی ڕاپۆرتەكە لەساڵی (٢٠١٣) (٧٧٨) حاڵەتی لەسێدارەدان لەجیهاندا تۆماركراوە، بەراورد بەساڵی (٢٠١٢) لەسەدا (١٥) زیادیكردووە، بەشێوەیەك لەساڵی (٢٠١٢) (٦٨٢) حاڵەتی لەسێدارەدان تۆماركراوە. لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە لەساڵی ڕابردوودا ڕێژەی لەسێدارەدان لەهەریەك لەئێران‌و عێراق زیادیكردووە، بەجۆرێك لەئێران (٣٦٩) كەس‌و لەعێراقدا (١٦٩) كەس لەسێدارەدراوە. هەروەها لەسعودیە (٧٩) كەس‌و ئەمەریكا (٣٩) كەس لەسێدارەدراوە. لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان نزیكەی (٢٢) وڵات سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەكەن. بەردەوام لەلایەن ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەسەرئاستی جیهان داوادەكرێت كە سزای لەسێدارەدان ڕابگیرێت.
ڕێکه‌و 2014-03-28 13:09:59
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی