ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٥ی ره‌شه‌مه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه خەڵكی سوریا برسی ده‌كه‌ن و ئه‌م برسێتییه‌ش وه‌ك چه‌كێك دژ به خەڵكی سوریا به‌كار ده‌هێنن. له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له كەمپی یه‌رموك له باشوری شاری دیمه‌شق كه تایبه‌ته به هاوڵاتیانی فه‌له‌ستینی نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه به هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه سوپای سوریا خستیه سه‌ر ئه‌و كه‌مپه‌و ڕێگای نه‌دا به هیچ جۆرێك یارمه‌تی مرۆیی و ده‌رمان ره‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپه بكرێت.
راپۆرته‌كه گه‌مارۆی سه‌ر كه‌مپی یه‌رموك به ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی له وڵاتی سوریادا ناو ده‌بات كه له‌لایه‌ن سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامده‌درێت دژ به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه چه‌ند گروپێكی چه‌كداری تریش له‌و وڵاته‌دا گه‌مارۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریان داوه كه هاووڵاتییه‌كی زۆری تێدایه، له ئێستاشدا له سه‌رانسه‌ری وڵاتی سوریادا زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار كه‌س گه‌مارۆ دراون و له برسێتیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.له نێو كوژراوانی كه‌مپی یه‌رموكدا ١٨ مناڵی تێدابوو كه ته‌مه‌نیان له خوار ٦ ساڵانهوهبوو ئه‌وانه‌ش كه ماون به‌ده‌ست كه‌م خۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن و له لێواری مه‌رگدان. بەپێی ئەو راپۆرتە لەئێستادا لانیكەم ٦٩%ی ئەو خەڵكەی لە كەمپی یەرموك بەجێماوەن بە دست برسێتییەوە دەناڵێنن.