لە قوتابخانەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بانگەشە بۆ مەزهەبی شیعە دەکرێت پێشتریش ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، لە بەخشنامەیەکدا قوتابخانەکانی ئەو ئوستانەی ئاگادار کردبوویەوە، کە لە رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ئامساڵدا خولێکی پەروەردەیی لە ژێر ناوی "امر بە معروف و نهی از منکر" بەڕێوە دەبات. ئەو بانگەشەیەی ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بۆ مەزهەبی شیعە و حکوومەتی ئیمام مەهدی لە کاتێک دایە، کە تێکڕای دانیشتوانی کوردی ئەو ئوستانە هاووڵاتییانی سوننی مەزهەب پێکی دێنن، کە ئەمە نیگەرانەیی زۆبەی بنەماڵەی قوتابییانی لێکەوتۆتەوە. هەروەها بنەماڵەی قوتابییان لەو باوەڕەدان، کە بەشیکی بەرچاو لە بودجەی قوتابخانەکان و هەروەها ئەو پارەەی کە لە قوتابییان وەر دەگیرێت، بۆ بانگەشەی ئایینی و بەتایبەتی بۆ بەرەودان بە مەزهەبی شیعە سەرف دەکرێت.500x500x18833.jpg.pagespeed.ic.AyUYsIhf_J ڕێکه‌و 2014-03-16 10:43:54
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )







سیاسی