سێ كچه كورد خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی هۆڵه‌ند كاندید كردووه 
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ڕۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه لههۆڵهند هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كانه، ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی له‌ڕێی كاندیده‌كانیانه‌وه له‌ڕكابه‌ری یهكدادهبن، له‌نێو كاندیدی پارته سیاسیه‌كان ژماره‌یه‌ك كوردی چالاكوان وگه‌نج ولێهاتوو هه‌ن له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا، ئه‌و كوردانه ده‌یانه‌وێ ببنه ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌دا به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌پاڵ خزمه‌تكردن بهكۆمهڵگهی هۆڵه‌ندیدا له‌بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری وكۆمه‌ڵایه‌تی، پێگه‌ی كورد له‌و ئه‌نجوومه‌نه لۆكاڵیانه به‌هێز بكه‌ن بۆ چوونه ناو ئه‌نجوومه‌ن وپه‌رله‌مان وده‌زگا گرنگه‌كاندا. كچه كورده‌كان بریتین له سۆما سورینی كچه كوردی باشوری كوردستان كاندید له‌سه‌رلیستی پارتی دیموكرات D٦٦ ، شه‌م شه‌هاب كاندیدی كاری هۆڵه‌ندی PvdA( سۆسیالدیموكرات)، بیرگوڵ ئوزمه‌ن كچهكوردی كوردستانی توركیا و ئه‌ندامی پارتی دیموكرات وكاندیدی ئه‌وپارته بۆ شاره‌وانی لاهای. ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌ندامی كورد له‌ناو ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌دا سۆماش بۆ PUKmedia ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ئهمهكاریگهری زۆری هه‌یه، چونكه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه وێستگه‌یه‌كه له وێستگه‌كانی خه‌بات، رێژه‌ی كورد چه‌ند زۆربێت، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری ده‌بێت، له‌سه‌ر خزمه‌تی زیاتر به كوردستانیانی هۆڵه‌ند، وه‌له هه‌مان كاتدا كورده‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه ده‌توانین ببن به پردی په‌یوه‌ندی نێوان شاره‌وانیه‌كانی هۆڵه‌ندا و شاره‌وانیه‌كانی كوردستان،
ڕێکهو 2014-03-14 10:27:39
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )