لاوێكی پیرانشاری بەهۆی سەرما و سۆڵەوە رەق هەڵات
هاووڵاتییەكی پیرانشاری لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییكوردپا، شەوی رابردوو رێكەوتی ١٩ی رەشەمە لاوێک بەناوی "سالار بیکشۆ"، تەمەن ٢٨ ساڵ و كوڕی عوسمان و خەڵكی پیرانشار بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی. ئەو لاوە لەشوێنێک بەناوی "كانی خودا" لەسنووری كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستان تووشی ئەو رووداوە بووە و تەرمەكەی لەلایەن خزم و كەسەكانی دۆزراوەتەوە. هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە تەرمی "سالار" رادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە و لەنەخۆشخانەی پیرانشار راگیراوە.
هاووڵاتیان و كۆڵبەرانی كورد بە بەردەوامی لەكاتی سەرما و سۆڵەدا تووشی رووداوی لەم چەشنە دەبن و هێندیک جاریش بۆ ماوەی چەندین رۆژ تەرمەكانیان نەدوزراوەتەوە.
ڕێکهو 2014-03-11 11:24:29
بهشی ( ههواڵهکان )