چاوپێكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگییانی شاری سنه له‌گه‌ڵ په‌یمان نه‌ودینیان 
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگییانی شاری سنه رۆژی دووشه‌ممه ١٩ی ره‌شه‌مه سه‌ردانی په‌یمان نهودینییان ئه‌و مۆعهلمهی كه له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژێمه‌وه قامچی لێ درابوو كرد. به پێی ئه‌م راپۆرته، حوكمی ٢٠ زه‌ربه قامچی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لمانی كردستان، حه‌فته‌ی رابردوو له دادگۆسته‌ری شاری سنه به رێوه چوو. جێگه‌ی باسه كه فه‌رهه‌نگییان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان به رۆیشتن بۆ مه‌دره‌سه‌ی شوێنی كاری نهودینییان ناوبراویان به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌رێوه بردنی ئه‌و حوكمه‌یان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه به توندی مه‌حكوم كرد.
ڕێکهو 2014-03-11 11:19:42
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )