به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات!کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێکردو بۆ ماوه‌ی ٥ کاتژمێر به‌رده‌وام بوو. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تیشک خرایه‌سه‌ر گرینگ‌ترین لایه‌نه‌کانی ئاماده‌کاریی به‌ستنی چواره‌مین کۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه‌و رێکخراوه‌کان له‌سه‌ر په‌یڕه‌و کردنی ٩ خاڵ گه‌یشتنه ئاکام. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها لێژنه‌کانی رێکخستن‌و پێوه‌ندییه‌کان ساغ بوونه‌وه له‌سه‌ر دیاری کردنی میکانیزم‌و شێوازی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی لاوان له پارچه‌کانی دیکه‌و کات‌و شوێنی ئاماده‌کارییه‌کان.
لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات
١٩ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٩٢ی هه‌تاوی
١٠ی مارسی ٢٠١٤ی زایینی

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٠ی مارسی ٢٠١٤، به‌رامبه‌ر به ١٩ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٩٢ی هه‌تاوی، کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له بنکه‌ی رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و به‌ڕێوه چوو.
ڕێکهو 2014-03-11 09:07:25
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )