ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٨٠ ژن له دهراوێشان 
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، ٨٠ كه‌س له ژنانی دهراوێش كه به مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر دادستانی رژێم له شاری تاران كۆبوونه‌ته‌وه له لایه‌ن هێزه ئهمنییهتییهكانی رژێمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێی راپۆرتی سایتی مه‌جزووبانی نوور سه‌ر به ده‌روێش نیعمهتۆلاهی، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان كه پێشتر له‌مه ته‌نیا پیاوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرد، به بینینی حه‌شیمه‌تی ژنانی نارازی له به‌رانبه‌ر دادستانی رژێم ده‌ستیان دایه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و ژنانه و گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌لانته‌ری و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان.
ڕێکهو 2014-03-09 10:31:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )