٧ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا
 ئەو ژنە کوردە، کە دایکی دوو منداڵی ٣ و ٦ ساڵان بووە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو. هەروەها رۆژی سێشەممە ١٣ی رەشەمە، کچێکی لاو بە ناوی سەبری کەریمی، دانیشتووی گوندی "بیاشۆش" سەر بەشاری روانسەر کە رۆژی پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو ، گیانی لە دەست دا. ئەوو کچە تەمەن ١٧ ساڵانە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو . لە بەرەبەرەی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، سیمین چایچی ژنە شاعیری کوردی دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە،رۆژی دووشەممە ١٢ی رەشەممە، هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری سنە سیمین چایچییان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کردووە و پێیان راگەیاندووە کە خۆی لە هەر چەشنە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە ٨ی مارسەوە ببوێرێت. سیمین چایچی لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٤ی شاری سنەیە و لە بواری شێعر ، چیرۆک و شانۆنامەدا چالاکی دەکات. هه‌روه‌ها له‌ ئێران،لە ماوەی حەفتەی رابردوودا مەریەم شەفیع‌پوور یەکێک لە چالاکانی خوێندکاری بەندکراو لە زیندانی ئێڤین سزای ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە و مێهدیە فەراهانی یەکێک لە چالاکانی ژنان بانگهێشتی دادسەرای ئەو زیندانە کرا. لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرپەرەستی قازی سەڵەواتی، مریەم شەفیع‌پوور چالاکی خوێندکاریی بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی بە تاوانی "پروپاگەندە و کۆبوونەوە بە دژی نیزام " و "واژۆکردنی بەیاننامە و هاوکاری لەگەڵ ماڵپەڕی نایاسایی لە روانگەی ئەوانەوە " ، بە ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.  لە لایەکی دیکەوە، مێهدیە فەراهانی چالاکی بواری مافەکانی ژنان، بانگهێشتی لقی ٢ی دادسەرای موقەدەس لە زیندانی ئێڤین کراوە. لە ماوەی رۆژانی حەفتەی رابردوودا فەرزانە مورادی دوای ٦ ساڵ راگیران لە زیندان، بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لە سێدارە درا. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، حوکمی "قەساس"ی فەرزانە مورادی رۆژی سێشەممە ١٣ی رەشەمە، لە زیندانی ئیسفەهان جیبەێ کرا. فەرزانە مورادی تەمەن ٢٦ ساڵ، شەش ساڵ بەر لە ئیستا بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی حوکمی "قەساس"ی بەسەردا سەپابوو.

300x180x18664.jpg.pagespeed.ic.uK_32UL6Uc


ڕێکه‌و 2014-03-09 10:25:26
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی