لاریجانی: جیهان ده‌بێت له ئێران به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئێعدامه‌كان رێز بگرێت
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، جواد لاریجانی، ده‌بیری ستادی به ناو مافی مرۆڤ له ده‌زگای قه‌زاییه‌ی رژێمی ئاخوندی رایگه‌یاند، به داخه‌وه ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به جێگای رێز لێنان له ئێران، زیاد بوونی رێژه‌ی ئێعدامه‌كان به هۆكاری دژكرده‌وه‌ی توندی ئێران له به‌رانبه‌ر مه‌وادی مۆخه‌در به بابه‌تێك بۆ هێرش كردنه سه‌ر مافی مرۆڤ له رژێمی ئێران داده‌نێن. ناوبراو‌و وتی، ئه‌م بابه‌ته مایه‌ی شانازی سیسته‌می قه‌زایی و ده‌زگا ئهمنییهتییهكانه و چاوه‌روانی ئێمه له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خزمه‌تگۆزاری به به‌شه‌ریه‌ته رێز لێ بنن.
ڕێکهو 2014-03-06 10:17:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )