لەهەر سێ ژنی ئەوروپایی یەكێك دەبێتە قوربانیی توندوتیژیی 
له توێژینەوەی سەنتەرێكی ئەوروپایی، لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا لەهەر سێ ژن ژنێك توشی توندوتیژیی دەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی هەفتەنامەی "شپیگڵ"ی ئەڵمانی، بەپێی ئەو توێژنەوەیە یەك لەسەر سێی ژنانی ئەوروپی توشی توندوتیژی جەستەیو سێكسی دەبنەوە. ئاژانسی مافە سەرەكییەكانی یەكێتی ئەوروپا (FRA) چەندین پرسیاری سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان لە ٤٢ هەزار ژن لە تەمەنی ١٨ تا ٧٤ ساڵ لە ٢٨ وڵاتی ئەوروپی پرسیوە. بەپێی ئەو توێژینەوەیە، ٣٣%ی ژنان لەوكاتە دەگەنە تەمەنی ١٥ ساڵی لانیكەم جارێك توشی توندوتیژی جەستەیی یان سێكی دەبەنەوە. بەپێی راپۆرتەكە لانیكەم ٨٣ ملیۆن ژن لە یەكێتی ئەوروپا لە تەمەنی ١٥ بەولاوە جارێك توشی توندوتیژی سێكسی بوونەتەوەو ١٨%ش دەڵێن گرفتیان بۆ سازبووە. ئەو وڵاتانەی زۆرترین توندوتژیی دژی ژنانیان تێدا تۆمار كراوە بریتین لە: دانیمارك ٥٢%، فینلاند ٤٧%، سوید ٤٦%و ئەڵمانیا ٣٥%.
ڕێکهو 2014-03-06 10:16:08
بهشی ( ههمهڕهنگ )