سه‌ردانی لاوانی كه‌جه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
له‌و دیداره‌دا چه‌ندین باس و ته‌وه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی وهه‌ل و مه‌رجی سیاسی له‌ هه‌ركام له‌ پارچه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی گفتوگۆیی له‌سه‌ر كرا و هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كه‌ ئه‌م سال ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری له‌ ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌ ئاوری لێ درایه‌وه‌ و  و هه‌ردوو شاند ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م سال هه‌وڵ بدرێت یه‌ك كۆنفرانس به‌رێوه‌ بچێت و ناكۆكیه‌كان وه‌لا بنرێت و یه‌كریزی لاوان پته‌وتربێت چونكوو په‌یامی كۆنفه‌رانس كۆده‌نگی و یه‌كریزی لاوانه‌ و ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرین.

له‌ كۆتای دیداره‌كه‌دا ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌له‌ی جه‌وانانی كوردستان پێداگیریان له‌ سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام كرده‌وه‌ و كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی پێهات.
1690481_632150663518137_913670659_n

ڕێکه‌و 2014-03-02 09:51:22
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی