ماده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌ری له سه‌ر لاوانی رۆژهه‌لات ماده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌ر بڕی ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدایه . به‌هۆیی ئه‌وه‌ی لاوان زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك دێنن ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی ماده هۆشبه‌ره‌كان بوون زیاتر له وتوێژه‌ن.ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیلانه‌كانی رژێم له‌م باره‌وه و هه‌روه‌ها كه‌م شاره‌زایی و نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌كان و بێكاری و ...هتد كه به پێی ئاماره‌كان رێژه‌ی تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران زیاتره له ١٠ ملیۆن كه‌س.رژێمی ئاخوندی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات ، جۆره‌ها شێوه‌ی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی . بێگومان بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به یه‌كێك له‌و چه‌ك و رێگا بێده‌نگانه داده‌نرێت كه رژێم په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ سه‌ركوت كردن و بنبڕكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی كورد و لاوان به تایبه‌تی. هه‌روه‌ك ده‌زانین لاوان خاوه‌نی توانا و لێهاتوویه‌كی زۆرن و به داینه‌مۆی كۆمه‌ڵگا دژمێردرێن ، هه‌روه‌ها له شۆرش و راپهرینهكاندا توێژێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری دانهرن ، هه‌ربۆیه رژێم له ترسی راپه‌ڕین و شۆرشی لاوان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات لاوان به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان توش بكات .
له ئێران‌دا جۆره‌ها ماده به‌كاردێن به‌لام له‌هه‌موویان زیاتر و زۆرترین ئه‌و مادانه‌ی كه كڕیاری زۆری هه‌یه بریتین له ((تریاك و هێرۆین و شیشه)). به پێی راپۆرتی ئیداره‌ی كۆنترۆڵكردنی مادهسڕكهرهكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ، ئێران له بواری به‌كارهێنانی مادهسهركهرهكان به‌تایبه‌تی شیشه له پله‌ی پێنجه‌مدایه له سه‌ر ئاستی جیهان . ده‌روونناسێكی ئێرانی رایگه‌یاندبووه كه زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س له ئێران ئالووده‌ی به‌كارهێنانی شیشه‌ن هه‌روه‌ها توێژه‌رێكی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایگه‌یاندووه كه زیاتر له سه‌دا ١٥ی به كارهێنه‌رانی شیشه له ژنانن .رژیم له كوردستان هه‌وڵی ته‌واوی خۆی داوه كه په‌ره به‌م دیارده‌یه بدات و به پێی زانیاریه‌كان به داخه‌وه نزیك به ٣٠٠ كارگه‌ی دروست كردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له سه‌رده‌شت هه‌یه كه ده‌رخه‌ری ئه‌وراستیه‌یه كه رژیم به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌گریسانه له‌وبواره‌دا كار ده‌كات.هه‌وه‌ك ده‌زانین ماده هۆشبه‌ركان دهبنههۆیی له‌ده‌ست دانی كه‌سێتی كه‌سی تووشبوو ، نه‌مانی هۆش و بیر ،هه‌روه‌ها نه‌مانی توانای كاركردن و تێكچوونی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه و توشبوونی به جۆره‌ها تاوان وده‌ربه‌ده‌ری و لاوازی و نه‌خۆشی جۆراو جۆر كه له هه‌موویان ترسناكتر تووشبوونه به نه‌خۆشی ئایدز و ههروههاخراپ بوونی بارودۆخی ئابووری و له كۆتایشدا تیاچوون و مردن . بێگومان ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له سه‌ر كه‌سی توشبوو به جێی ده‌هێلێت ناتوانرێت له داهاتوودا پشتی پێ ببه‌سترێت له هیچ كارێكدا ، هه‌ربۆیه رژێم ئه‌م مادانه بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاوان توشی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ببن و له بیری نیشتیمان وئازادی دا نه‌بن و باس لهوخراپه كاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت نه‌كه‌ن و ته‌نها له بیر ئه‌وه‌دابن كه كه‌مێك له‌و ماده‌یان ده‌ست كه‌وێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و ئازار و ئێشه‌ی كه‌هه‌یانه و ئه‌مه یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئاخوندی دێنێته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی توێژی لاوان بێده‌نگ و بێدهسهلات بكه‌ن .پێویسته له سه‌ر لاوانی كورده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فریوی رژێم نه‌خۆن و هه‌وڵی دوركه‌وتنه‌وه له ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بده‌ن. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی رژێم وای نه‌كردووه كه لاوانی كورد له داواكردنی مافه ره‌واكانی خۆیان بێده‌نگ ببن وبه ته‌واوی گوێڕایه‌لی رژێم بن ، به‌ڵكو زیاتر له جاران له هه‌وڵی دژایه‌تی كردنی رژێمن و له هه‌لێك ده‌گه‌رێن بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان . وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه رێكخراوه‌كانی لاوان زیاتر تێبكۆشن بۆ ئاشناكردن و وشیاركردنه‌وه‌ی لاوانی كورد له ده‌رئه‌نجامی توشبوون به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان ، جێگای خۆشحاڵیه كه رێكخراوه‌كانی لاوان له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی رابردوو دا توانیویانه زۆركاری هاوبه‌ش بكه‌ن ودواین كاریشیان گرتنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌لات بوو وهه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ گرتنی چواره‌مین كۆنفرانسی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كه‌ئەم سال له ئه‌ستۆ رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌لاته.بۆیه پێویسته له سه‌ر كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا كه زانیاری و بابه‌تی زیاتر له‌مه‌ر خراپی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌لگا بڵاوبكه‌نه‌وه ولاوانی پێ وشیار بكه‌نه‌وه.
ڕێکهو 2014-03-01 10:33:21
به‌شی ( وتار )