ئێعدامی ٨ كه‌س له ماوه‌ی دوو رۆژدا
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمی جینایه‌تكاری ئاخوندی له درێژه‌ی سیاسه‌تی ترس و وه‌حشه‌ت نانه‌وه له ئێران، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٧ی ره‌شه‌مه سێ لاوی له یه‌ك كاتدا له شاری كه‌ره‌ج له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه له سێداره دا. به پێی ئه‌م راپۆرته رژێمی دژه مرۆڤی ئاخوندی ئه‌مرۆ سێ لاوی به ناوه‌كانی حه‌بیب، حه‌مید و ئه‌رسه‌لان له سێداره داوه كه به وته‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی رژێم تاوانی ئه‌و سێ زیندانییه ته‌جاوز بووه. جێگه‌ی باسه كه رۆژی رابردووش سێ كه‌سیتر به تاوانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا له گه‌ره‌كی زۆرئاوای كه‌ره‌ج له‌به‌ر چاوی گشتی له سێداره داوه، هه‌روه‌ها رۆژی رابردوو دوو زیندانیش له لایه‌ن جینایه‌تكارانی رژێمه‌وه له زیندانی سمنان ئێعدام كراون.
ڕێکهو 2014-02-26 10:33:37
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )