مه‌وادی مۆخه‌در له‌ ٢٠ ساڵدا ٥٣ هه‌زار ئێرانی كوشتووه‌ encrypted-tbn1.gstatic
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ ستادی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخه‌در تۆمار كراوه‌، ٥٣ هه‌زار ئێرانی له‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا به‌ هۆی به‌كارهێنانی مه‌واده‌وه‌ مردوون. حه‌مید سه‌رامی به‌رێوه‌به‌ری ده‌فته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستادی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخه‌در رایگه‌یاند، ئه‌م قه‌یرانه‌ سوومه‌ رووی كردووه‌ته‌ ناوو بنه‌ماڵه‌كان، مه‌دره‌سه‌كان، زانكۆكان، گه‌ره‌كه‌كانی شار و دێهات، و ده‌بێت به‌ هه‌موو تواناێكمانه‌وه‌ به‌ره‌وو رووی ئه‌و قه‌یرانه‌ ببینه‌وه‌. ناوبراوو وتی به‌ پێی ئاماره‌كان مه‌وادی مۆخه‌در یه‌ك میلیون و سێسه‌دو بیست و ێنج هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی سالمی كۆمه‌ڵگای گیرۆده‌ كردووه‌ كه‌ ٥٨ له‌سه‌دیان له‌ ژێر ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵ و ٩١ له‌سه‌دیان له‌ جنسی نێرینه‌ن، هه‌روه‌ها ٥٣ له‌سه‌دیشیان ساحێب كارن و ٦٣ له‌سه‌دیان ژن و منداڵیان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ٦٨ له‌سه‌دی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌ رێگای مه‌وادی مۆخه‌دره‌وه‌ تووشبوون و لانیكه‌م ٦ میلیون له‌ حه‌شیمه‌تی ئێرانی به‌ خۆیه‌وه‌ گیرۆده‌ كردووه‌.
ڕێکه‌و 2014-02-25 09:26:55
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی