مه‌ترسی به‌رێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامی دوو زیندانی سیاسی كورد
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی له‌ناكاوی لۆقمان مۆرادی زیندانی سیاسی كوردی مه‌حكوم به ئێعدام بۆ دادگا نیگه‌رانی و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامی ئه‌و زیندانییه زیاتر كردووه. به پێی ئه‌م راپۆرته، لۆقمان و زانیار مۆرادی به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كوشتنی كۆری ئیمام جۆمعه‌ی مه‌ریوان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا به ئێعدام مه‌حكوم كراون، به‌لام ئه‌و دوو زیندانییه تاكوو ئێستا ئه‌و تۆمه‌ته‌یان قبووڵ نه‌كردووه و ئه‌مه‌یان به پیلانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژێم زانیوه و له رهنجنامهێكدا كه له زیندانه‌وه بلاویان كردووه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه كه به هۆی شكه‌نجه‌ی رۆحی و ره‌وانی ناچار به دانپێدانان به‌و تاوانه‌دا كراون. جێگه‌ی باسه كه رۆژی رابردوو ٣ی ره‌شه‌مه له ناو‌و زیندان به لۆقمانیان راگه‌یاندووه كه بۆ دادگای ده‌به‌نه‌وه كه ئه‌م بانگهێشته بووه به هۆی نیگه‌رانی له به‌رێوه‌بردنی حوكمه‌كه‌ی.
ڕێکهو 2014-02-23 09:40:14
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )