زیادبوونی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران و ئیده‌عای رێفۆرم له‌ ده‌وڵه‌تی رۆحانی 2014222104629250380471_%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%8C%D9%86%D8%A7-%D8%B4%D9%85%D8%AF%D8%A7%D8%B3%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%D8%AE%D9%86%DA%AF%D9%88%DB%8C-%D8%AD%D9%82%D9%88%D9%82-%D8%A8%D8%B4%D8%B1-%D9%85%D9%84%D9%84-%D9%85%D8%AA%D8%AD%D8%AF-به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری رۆیترز، زیادبوونی رێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران، هیواكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بۆ رێفۆرم له‌ ده‌وڵه‌تی حسن رۆحانی له‌ به‌ین برد. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی جۆمعه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ لانیكه‌م ٨٠ كه‌س و به‌ به‌راوه‌ردێكیتر ٩٥ كه‌س له‌ ئێران تا به‌ ئه‌مرۆ ئێعدام كراون كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵكشانێكی چاوه‌روان نه‌كراوه‌ له‌ سزای ئێعدام كه‌ هیوا به‌ رێفۆرمی له‌ ده‌وڵه‌تی رۆحانی له‌ ناوو بردووه‌. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ راوینا شه‌مداسانی وته‌بێژی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنفه‌رانسێكی خه‌به‌ریدا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی ٧ حه‌فته‌ی رابردوو ئێعدامه‌كان له‌ ئێران به‌ شێوه‌ی چاوه‌روان نه‌كراوو زیادی كردووه‌، به‌داخه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی نوێ كاركردی خۆی له‌مه‌ڕ سزای ئێعدام نه‌گۆریوه‌.


ڕێکه‌و 2014-02-22 09:41:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی