هۆكارەكانی بەفەرمی نەناسینی خەتی "بریل"‌ی كوردی دوابەدوای دژایەتیی فەرهەنگستانی ئەدەب و زمانی فارسی لەگەڵ نووسین و خوێندن بە زمانی زگماكی كەمینە نەتەوەكان لەئێران و پەرچەكرداری چالاكانی فەرهەنگی ـ سیاسیی كوردستان لەو پەیوەندییەدا، ئەو جارە ناوەندێكی دیكەی حكوومەتی رژێم رێگری لەتۆمار كردنی "ئەلفوبێ"‌ی كوردی كە بە مەبەستی رێزگرتن لە نابینا كوردەكان دروستكراوە، خۆی بوارد.عەزیز خانە داهێنه‌ری ئه‌و خه‌ته‌ راگەیاند؛ لە بەرنامەی ئیدارەی گشتیی خاوەنداریەتیی پیشەیی كە سەر بە ئیدارەی زانیاریی داهێنانە، هاتووە، هەر رێگەیە كە شێوەیەكی نوێ‌بێت و خزمەت بە كۆمەڵگا بكات داهێنان ئەژمار دەكرێت، بەڵام هەر ئەو ئیدارەیە ٩ جار بیانوویان بە من گرتووە و هەر جارە و شتێكیان پێم وتووه.داهێنەری خەتی بریلی کوردی گوتیشی:" بۆ دوایین جار لە ٢٣ی مانگی سەرماوەزدا بە شێوەیەكی بەڵگەمەند داهێنانەكەم بۆ ناردنەوە، بەڵام جێگای سەرسووڕمانی ئەو پرسە لێرەدایە كە ئەو ناوەندە لەماوەی یەک كاتژمێردا وڵامی منیان دایەوە و وتیان ئێمە ناتوانین خەتی "بریل"‌ی كوردی تۆمار بكەین چونكە كەموكۆڕی هەیە".خانە ئاشكراشی كرد، ئەو داهێنانە لەلایەن ئیدارەی بهزیستی شاری بۆكانەوە تەئید و پشتڕاست كراوەتە، بەڵام ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بۆكان هیچ بایەخێكی بەو بەرهەمەی من نەداوە.185x225x18429.jpg.pagespeed.ic.FQuJO3qnzO ڕێکه‌و 2014-02-20 09:32:07
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی