به‌شداری هه‌یئه‌تێكی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات له‌ مه‌راسمی ٦٨مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێرانبه‌ سه‌رپه‌رستی به‌رێز كاك فوئاد جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان و هاورێیه‌تی خاتوو سه‌حه‌ر محه‌مه‌دی و خاتوو به‌یان ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات، به‌شدارییان له‌ رێوره‌سمی ٦٨مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی لاوان به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا و هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات په‌یامی پیرۆزباییان به‌و بۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌رێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌كه‌ كرد.

ڕێکه‌و 2014-02-19 09:59:02
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی