به‌رێوه‌چوونی دووهه‌مین كۆری گشتی ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران!
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌ێك بێده‌نگی بۆ یادی هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان و به‌ تایبه‌ت شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی سازمانی خه‌بات ده‌ستی پێكرد.
برگه‌ی دوایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان كرا بۆ پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان، له‌و راپۆرته‌دا ئاور درایه‌وه‌ له‌ ده‌ور و نه‌قشی لاوان له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان و كاریگه‌ری لاوان له‌ شۆرشه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌ تایبه‌تی له‌ شۆرشی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌شی دوایی راپۆرته‌كه‌ ته‌رخان كرابوو به‌ دوایین ئاڵوگۆره‌كانی ئێران و كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئاخوندی دژ به‌ توێژی لاو و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی لاوان له‌ هه‌مبه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌، له‌ به‌شی كۆتایی راپۆرته‌كه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر زه‌روره‌تی دۆستایه‌تی و كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان رێكخراوه‌كانی لاوان به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی رێكخراوه‌كانی لاوان له‌ كوردستانی ئێران و ئاماده‌گی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ هاوكاری و هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ باقی رێكخراوه‌كانیتری لاوان دووپات




 كرایه‌وه‌ . له‌ كۆتاییدا وێڕای قسه‌و باس و تێبینی هاورێیانی به‌شدار بوو له‌سه‌ر راپۆرتی به‌رپرسی لاوان، راپۆرته‌كه‌ به‌ كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.

بڕگه‌ی دوایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان كرا بۆ قسه‌و باس له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌كانی ماوه‌ی رابردووی ناوه‌ندی لاوان و داڕشتنی پلانی كاری و قسه‌و باس له‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی ناوه‌ندی لاوان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لاوان له‌ كه‌ش و هه‌واێكی ئازاد
482288_486127674773832_1738012184_n
 و دیموكرتیكدا به‌رێوه‌ چوو كه‌ هاورییان، سارۆ حسینی، ئارام سلێمانی، سه‌حه‌ر مه‌حه‌مه‌دی، به‌یان ئه‌حمه‌دی و فواد جه‌عفه‌ری له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شدار بوو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری نوێی ناوه‌ندی لاوان هه‌ڵبژێردران و  كۆبوونه‌وه‌كه‌ بە دانانی به‌رنامه‌ی گۆنجاو و مكانیزمی نوێ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به‌ كاره‌كانی خۆی هێنا.





ڕێکه‌و 2014-02-15 08:45:59
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی