هه‌لاوسانی سه‌رووی ٤٠ له‌سه‌د جگه له هه‌لاوسانی ئێستا به‌رێوه‌یه
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، مه‌جلیسی رژێم سه‌ره‌ڕای پێویستی زۆری ده‌وڵه‌تی رۆحانی به پووڵ، ته‌بسه‌ره‌ی ئامانجداركردنی یارانه‌كانی ره‌د كرده‌وه و داوایان له رۆحانی كردووه كه لایهحهێكی وردتر و رێك و پێكتر تاكوو كۆتایی مانگی جۆزه‌ردان ئاماده بكه‌ن. ئه‌م بریاره‌ی مه‌جلیس له ترسی ته‌قینه‌وه‌ی تووره‌یی خه‌ڵك له قه‌یرانی نوێی ههلاوسانه كه به‌رێوه‌بردنی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان به باری هێناوه. به پێی وته‌ی كارناسانی ئابووری رژێم، به‌رێوه بردنی گه‌لاڵه‌ی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان هه‌لاوسانی سه‌رووی ٤٠ له‌سه‌د به بار دێنێت كه ئه‌م ههلاوسانه جگه له‌و ههلاوسانهیه كه له ئێستادا له ئێران بوونی هه‌یه.
ڕێکهو 2014-02-10 09:39:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )