ئێعدامی به‌ كۆمه‌ڵی ١٥ زیندانی له‌ چابه‌هار
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، جینایه‌تكارانی رژێمی ئاخوندی سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی رێبه‌ندان له‌ كوشتارێكی به‌ كۆمه‌ڵ ١٥ زیندانییان له‌ زیندانی چابه‌هار له‌ سێداره‌ دا. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ تاوانی زۆربه‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ ئه‌منییه‌تی ناوی لێ براوه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێی ئاماره‌كان به‌ هاتنی حسن رۆحانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری رژێم رێژه‌ی ئێعدامه‌كان به‌ رێژه‌ێكی به‌رچاوو زیادی كردووه‌.
ڕێکه‌و 2014-02-08 10:21:39
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی