یەك ملیۆن و سێ سەد هەزار ئێرانی ئالودەی ماددە هۆشبەرەكانن iran-400x251به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە میانەی دانیشتنێکدا لەگەڵ وەزشەوانانی وڵاتەكەی رایگەیاند یەک ملیۆن و دوو سەد هەتا سێ سەد هەزار توشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێراندا هەن.
ئەو وەزیرە ئێرانییە رایگەیاندوە کە لە ئێستادا هۆکاری ٥٥% جیابونەوەکان، ٢٠%ی كوشتنە ئەنقەستەکان بەهۆی توشبون بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە ئیران رودەدەن.
بەپێی راپۆرتێکیهه‌واڵده‌ری حكومه‌تی“فارس”، رەحمانی فەزڵی هەروەها رایگەیاندوە کە ٦٣%ی ئەو کەسانەی کە مادە هۆشبەر بە کار دێنن خێزاندارن و لە ئێستادا بە کارهێنانی مادە هٶشبەرەکان زیاتر مادە هۆشبەری پیشەییە و بە کارهێنانی مادەی هۆشبەری کلاسیک باوی نەماوە. ناوبراو هەروەها رایگەیاندوە کە لە ماوەی ٩ مانگی رابردودا دەستیان بەسەر زیاتر لە ٥٠٠ تەن مادە هۆشبەریان گرتووە.
ڕێکه‌و 2014-02-06 10:48:31
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی