نزیكه‌ی ٢٠٠٠ كه‌س له‌دوای ژنێف ٢ له‌سوریا كوژراون به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، دیده‌وانی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له‌دوای ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی ژنێف ٢ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٠٠٠ كه‌س له‌سوریادا كوژراون. به پێی ئه‌م راپۆرته، له‌رۆژی ٢٢/١ ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٨٧٠ هاووڵاتی له‌خاكی سوریادا كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٩٨ كه‌سیان مه‌ده‌نی بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژانه ٢٠٨ كه‌س كوژراون. راپۆرته‌كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی كوژرانی به (ترسێنه‌ر) ناوزهندكردو روونیكرده‌وه كه ئه‌وان چاوه‌ڕێ بوون له‌دوای كۆنگره‌ی ژنێف ٢ دا بارودۆخی وڵاتی سوریا هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه ببینێت و هه‌موو ئاپۆڕایاكی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا به‌كۆتابێت. هه‌روه‌ها دیده‌وانی مافی مرۆڤ له سوریا داوایان له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی جدی كار بكه‌ن بۆ به‌كۆتاهێنانی جه‌نگ و كوشتار، تا چیتر هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته نه‌بنه قوربانی مه‌رامی سیاسی له‌پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له‌كاتێكدا كه رۆژانه به‌سه‌دان كه‌س له‌وڵاتی سوریادا ده‌كوژرێن.
ڕێکهو 2014-02-06 10:46:52
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )