به‌رده‌وام بوونی فشاره‌كانی ئیتلاعات له‌سه‌ر زیندانیانی ئه‌هلی سۆننه‌ت دوای ئازادی %D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%20%D8%A7%D9%87%D9%84%20%D8%B3%D9%86%D8%AAبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، فشار هێنانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژێم بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت ته‌نیا له‌ ناوو زیندانه‌كاندا نییه‌ و به‌ڵكوو دوای ئازادی له‌ زیندانیش ئه‌و فشارانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ عه‌بدۆلواحد مه‌عروفزاده‌ مامۆستای ریازی دوای ١٨ مانگ زیندانی بوون له‌ زیندانی ورمێ و ئازاد بوونی دوای تێ په‌راندنی حوكمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئیتلاعاته‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر فشار و هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌كرێت بۆ دوور خستنه‌وه‌ بۆ میاندوواو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ره‌شه‌یان له‌ ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ بێبه‌شی ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دووری ده‌خه‌نه‌وه‌ بۆ شاری میاندوواو
ڕێکه‌و 2014-02-05 09:28:31
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی