ناڵه‌ی ئاخوند رۆحانی له‌مه‌ڕ چالاكییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌رگری ئێران 201425121710467688601_%D8%A2%D8%AE%D9%88%D9%86%D8%AF-%D8%B1%D9%88%D8%AD%D8%A7%D9%86%DB%8Cبه‌ پێی راپۆرتی سایتی سازمانی مۆجاهدین، ئاخوند رۆحانی به‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی راگه‌یاندووه‌ كه‌، حزبه‌كانی دژی نیزام رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن تاكوو نه‌هێڵن نیزام به‌ ئامانجه‌كانی خۆی بگات و ئه‌مه‌ ئه‌ركی ئێوه‌ سه‌ربازانی ئیمامی زه‌مانه‌ كه‌ چاودێری ئه‌و كرده‌وانه‌ بكه‌ن. سه‌رۆك كۆماری رژێم وتویه‌ كه‌ ته‌نیا یه‌ك ئالا و یه‌ك ئالا هه‌ڵگر هه‌یه‌ و ئه‌ویش ته‌نیا خامنه‌ییه‌ جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ناوبراوو وتی كه‌، هه‌ر كات ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت هه‌نگاوێك له‌ راستای هه‌ڵگرتی ئه‌و فشاره‌ زاڵمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و پێش بنێین، دوژمنانمان هه‌زاران كاتژمێر كاتی خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ زیان گه‌یاندن به‌ نیزام. رۆحانی وتی كه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی ئیتلاعات په‌یوه‌ندییه‌ ئینترنێتییه‌كان به‌ تواوی كۆنترۆڵ بكات و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌بێت ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌ رێك و پێكی به‌رێوه‌ ببات.
ڕێکه‌و 2014-02-05 09:26:30
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی