ئێعدامی زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت 2014241463619568151_%D8%A8%DB%8C%D8%AF%D8%A7%D8%AF%DA%AF%D8%A7%D9%87-%D8%B1%DA%98%DB%8C%D9%85-%D8%A2%D8%AE%D9%88%D9%86%D8%AF%DB%8Cبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، په‌روه‌نده‌ی چه‌ند كه‌س له‌ زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ر له‌ نوێ نێردراوه‌ته‌ لقی ٣٢ی دیوانی بالای ولات. پێشتر زۆرێك له‌و زیندانییانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ئیتلاعاتی رژێمه‌وه‌ كه‌ له‌ سنه‌وه‌ رۆیشتبوه‌ تاران، هه‌ره‌شه‌یان لێ كرابوو كه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هاوكاری نه‌كه‌ن حوكمی ئێعدامیان به‌رێوه‌ ده‌چێت. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ حوكمی ئێعدامی هه‌موو ئه‌و زیندانیانه‌ له‌ لایه‌ن قازی جه‌نایه‌تكار مه‌حه‌مه‌د مۆقه‌یسه‌ئی له‌ لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی رژێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌. به‌ وته‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ ئه‌وان له‌ ژێر سه‌ختترین شكه‌نجه‌دا وادار به‌ دان پێناندا كراون و هێندێكیشیان له‌ دادگاێكی چه‌ند خۆله‌كی و به‌ بێ پارێزه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكوم كراون.
ڕێکه‌و 2014-02-04 10:02:16
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی