هه‌ره‌شه‌ی ده‌زگای قه‌زایی رژێم له كرێكاران
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی رژێم به هه‌ره‌شه ه سه‌ركوت، ترسی نیزامی له خۆراگری كرێكاران له به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیانی نیشان دا. ئاخوند ئێژه‌یی وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی رژێم وریایی دا كه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك به ناوی ناره‌زایه‌تی سنفی كردهوهێكیان به پێچه‌وانه‌ی نه‌زمی گشتی و ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ببێت به توندی سزا ده‌درێن. هه‌روه‌ها ناوبراو‌و له ولامی یه‌كێك له هه‌واڵنێره‌كان كه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٨ كرێكاری كارخانه‌كانی چادر مه‌لو و یۆلی ئه‌كریلی ئیسفه‌هان هه‌وڵی دا كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و كرێكارانه بگێرێته‌وه بۆ شێواندنی نه‌زمی گشتی. جێگه‌ی باسه كه رۆژی دووشه‌ممه زیاتر له ٢٠٠٠ هه‌زار كرێكاری كانگای چادری مه‌لو ده‌ستیان دایه مانگرتن به مه‌به‌ستی ئازاد كردنی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو‌و كه له ئاكامدا رژێم مه‌جبور بوو كه ئه‌و كرێكارانه ئازاد بكات
ڕێکهو 2014-02-04 09:59:13
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )