قوتابخانەكانی ١٣ پارێزگای ئێران داخران ئەمرۆ سێ شەمە بەهۆی بەفر‌و سەرمای زۆر سەرجەم قوتابخانەكان لەپارێزگاكانی: هەمەدان، سیستان بەلوچستان، ئیسفەهان، خوراسان رەزەوی‌و باكور، گیلان، ناوەندیی، ئازەبایەجان رۆژئاوا، ئەردەبیل، گوڵستان، زەنجان داخران. جێگه‌ی باسه كه ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرما‌و بەفر زیانێكی زۆری بە تۆڕی خزمەتگوزارییەكان لەوانە كارەبا‌و گاز گەیاندوە‌و ژیانی خەڵكی توشی كێشە كردوە و هه‌روه‌ها نه‌بوونی گازی شاری، زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی به‌ره‌و رووی ئاسته‌نگی كردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانیش له ئاست ئه‌م كێشانه‌دا كه‌مته‌ر خه‌من
ڕێکه‌و 2014-02-04 09:56:58
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )