ئێران :، زیاتر له‌ ٣٠٠٠ كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌ kermanshah-050112-5-2ئێران له‌ ساڵی ٢٠٠٩وه‌ تا ئێسته‌ ٣٣٣٢ كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، له‌ ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا رژێمی ئاخوندی ئێران ٣٣٣٢ كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌.ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو و فه‌رمیی ناو حكومه‌ت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ست كه‌وتووه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته‌ ئاماره‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌قه‌ی گوله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كاندا كوژراون، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆڵبه‌رانی كورد له‌ سه‌ر سنوره‌كان ده‌كوژرێن. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی سیاسی كورد له‌ناو زیندانه‌كانیرژێم له‌ كوردستان و ئێران زیادی كردووه‌.
له‌ ئێسته‌دا زیاتر له‌ ٢٠ چالاكوانی سیاسی كورد له‌ زیندانه‌كانی رژێم چاوه‌ڕوانی له‌ سێداره‌ دان ده‌كه‌ن.
ڕێکه‌و 2014-02-04 09:53:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی